هۆشداری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی تازه‌لاوێك

183q
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ راگه‌یاندنێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی “میلاد عه‌زیمی” تازه‌لاوی زیندانی، هۆشداری دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ناوبراو بوو.
به‌ پێی راپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، دادگایی كردنی میلاد عه‌زیمی زۆر نامرۆڤانه‌یه‌ و ناوبراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ئێعترافی پێكراوه‌. میلاد عه‌زیمی تازه‌لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ له‌ ئۆستانی كرماشان به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا و حوكمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای رژیمه‌وه‌ ته‌ئید كرا. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای ئێعدامی دوو تازه‌لاوی دیكه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی رابردوودا له‌ ئێران، رێكخراوی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م حوكمه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و داوایان له‌ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی كرد كه‌ كۆتایی به‌ قه‌تڵ و كوشتنی منداڵان بێنێت.