هۆشداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دابه‌زینی ئه‌نباره‌كانی ئاوی جیهان

528t

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هوشداری داوه‌ كه‌ له‌ ١٥ ساڵی داهاتوودا، ئه‌نباره‌كانی ئاوی جیهان ٤٠ له‌سه‌د داده‌به‌زێت.به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تا كاتێك كه‌ گۆڕانێك له‌ شێوه‌ی مه‌سره‌فی ئاو روونه‌دات، ئه‌م رووداوه‌ زۆر دوور نییه‌. ٣ هۆكاری بنه‌ڕه‌تی كه‌ بۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌نباره‌كانی ئاو راگه‌یه‌ندراوه‌، گۆڕانیی جه‌وی كاریگه‌ر له‌سه‌ر رێژه‌ی باران بارین، كه‌ڵك وه‌رگرتنی زیاده‌ له‌ ئاستی ئه‌نباره‌كانی ئاوی ژێرزه‌وی و چونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی جه‌معییه‌ته‌. كه‌میی ئاویش هه‌م له‌سه‌ر به‌شی سه‌نعه‌تی و هه‌م كه‌شاوه‌رزی و هاوكات هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی غه‌زایی، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت.