هۆشداری یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان ئینگلیس به‌ ده‌وڵه‌ت

307y
ژماره‌یه‌ك له‌ رێبه‌رانی یه‌كیه‌تی كرێكاری ئینگلیس به‌ ده‌وڵه‌تی محافزه‌كاری “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڵاله‌ی تازه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ مانگرتنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، هوشداریاندا.رێبه‌رانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌، ده‌یوید كامێرۆن سه‌رۆك وه‌زیر و رێبه‌ری حیزبی كرێكار به‌نیازی سه‌ركوتی مانگرتنه‌كان له‌م وڵاته‌یه‌، هۆشداریاندا كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڵاله‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌، حیزبی محافزه‌كاری ئێنگلیس جه‌ختی كرده‌وه‌، به‌نیازی په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاله‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌، له‌ شێوه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن له‌ به‌شێكی گشتی دا ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت كه‌ ٥٠ له‌سه‌دی كارمه‌ندانی ئه‌و به‌شه‌، له‌ مانگرتنه‌كه‌ پشتیوانی بكه‌ن.