هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ روودانی قه‌یرانی ئینسانی له‌ بالكان

563
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك هوشداری دا كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌ی بالكان له‌ ئوروپا بۆ قه‌یرانی په‌ناخوازان چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزنه‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته قه‌یرانی ئینسانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
به‌ وته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ بالكان به‌ره‌و رۆژئاوای ئوروپا ده‌ڕۆن، هێشتاش ناچار ده‌كرێن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ساختمانه‌كان و له‌ ده‌ره‌وه‌ بخه‌ون و ئه‌مه‌ش له‌ وه‌رزی زستاندا قه‌یرانێكی جیدی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. وته‌بێژی كومیساریای باڵای په‌ناخوازانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژی جنسی بۆسه‌ر منداڵان و ژنانی په‌ناخواز هۆشداری دا و رایگه‌یاند، ژنان و منداڵانی په‌ناخوازانێك كه‌ به‌ره‌و ئوروپا ده‌چن، له‌ بارودۆخێكی گه‌لێك خراپدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، بڕیاره‌ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا و وڵاتانی حه‌وزه‌ی بالكان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ “بروكسل” كۆببنه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی په‌ناخوازان به‌ نه‌تیجه‌ بگه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ رێبه‌رانی بولغارستان، سربستان و رۆمانی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، بۆ داخستنی سنوره‌كانیان به‌سه‌ر په‌ناخوازان و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان، ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاندووه‌ و هۆشدارییان داوه‌ كه‌ رێگه‌ ناده‌ن ناوچه‌ی “بالكان” ببێته‌ ناوچه‌یه‌كی حائێل و به‌ربه‌رست بۆ په‌ناخوازان.