هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له بابه‌ت پێشێلكردنی ئازادی راده‌ربڕین له توركیه، نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی توركیه داوه.به پێی یاسای توركیه، سوكایه‌تی به سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م یاسایه تا پێش له‌وه زۆر به‌كه‌می به‌كرده‌وه ده‌رده‌هات. له‌كاتی هاتنه سه‌ركاری “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان”، ٢٣٠ كه‌س به بیانووی سوكایه‌تی به ناوبراو، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ رایانگه‌یاندووه كه مافی ئازادی راده‌ربڕین له توركیه به توندی پێشێل ده‌كرێت.