هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێزدواج و ته‌ڵاق

585
چه‌ندین به‌رپرسی رژیم له‌ قسه‌ و باسێكدا سه‌باره‌ت به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی لاوان له‌ ئێزدواجی سۆنه‌تی و گۆڕینی روانگه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ته‌ڵاق، به‌ شێوه‌یه‌كی جیدی هۆشداریان دا. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ جێگری پێشگیری له‌ روودانی تاوانی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیم و ده‌بیری كۆمه‌ڵگای رۆحانیه‌تی شیراز، له‌ “كارگه‌ی ئاموزشی موداخله‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق” دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ “ئێزدواجی خیابانی و سپی” له‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌. به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌ستانی رژیم، لادانی لاوان له‌ فه‌رهه‌نگ و نه‌ریته‌ ئیسلامییه‌كان له‌ هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئاماری ته‌ڵاقه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ چیتر له‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی ناشیرین و نه‌شیاو سه‌یری ته‌ڵاق ناكرێت. ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌ به‌رپرسانی رژیم سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی ته‌ڵاق و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاماری منداڵدار بوون، هۆشدار ده‌ده‌ن. سازمانی سه‌بتی ئه‌حواڵ له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبو: له‌ هه‌ر سه‌عاتێكدا زیاتر له‌ ١٩ حاڵه‌ت ته‌ڵاق له‌ وڵات تۆمار ده‌كرێت.