هێرشه‌كانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر كۆبانێ

395w
له‌ درێژه‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كۆبانێ و په‌ره‌سه‌ندنی تێكهه‌ڵچوونه‌كان، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ تانكه‌كانی خۆی نارده‌ كۆبانێ.
چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه‌ ڕاپۆرتیدا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ماشێنه‌ نیزامییه‌كانی توركییه‌ له‌ ناوچه‌ی سنووریی كۆبانێ پێشڕه‌وییان كردووه‌. هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی توركییه‌ رۆژی هه‌ینی به‌ شێوه‌ی وه‌حشیانه‌ په‌لاماریان برده‌ سه‌ر خه‌ڵكی كۆبانێ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سازكرانی دیواری سنووریی نێوان باكووری كوردستان و كانتۆنی كۆبانێ، ده‌ستیان دابووه‌ ته‌حه‌سۆن و دوو لاویشیان كوشت. له‌ ئه‌نجامی هێرشی نیزامییانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌، ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. ده‌وڵه‌تی توركییه‌ ده‌یان میتر به‌ره‌و ناو شاری كۆبانێ پێشڕه‌ویی كردووه بۆ ئه‌وه‌یكه‌ له‌ مابه‌ینی خاكی توركییه‌ و ئه‌مشاره‌دا دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه‌ درووست بكات.