هێرشه‌ خۆیناوه‌ییه‌كان له‌ شاری “ئێدله‌ب”ی سوریه‌

790
به‌ وته‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی شاری “ئێدله‌ب” ده‌یان كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، له‌ ئه‌نجامی شه‌ش هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاری “ئێدله‌ب”، لانیكه‌م ٤٣ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون‌. گرووپه‌كانی یارمه‌تیگه‌یاندن ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لانیكه‌م ٣٠ كه‌سیش كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر وێرانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م بوردوومانانه‌ و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌ده‌ریان درێژه‌ی هه‌یه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م بۆردوومانانه‌ له‌ لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسییه‌وه‌ ئه‌نجام دراون. جیگای ئاماژه‌یه‌ شاری “ئێدله‌ب” له‌ژێر كۆنتێڕۆلێ تاقمه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی سوریه‌ له‌وانه‌ “جه‌بهه‌تۆلنه‌سر” دایه‌. به‌ دوای رێككه‌وتنی ئه‌م دۆاییانه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریه‌ و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ شاری “حێمس”، ئه‌م گروپانه‌ دوای چونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌مشاره‌، بۆ ناوچه‌ی ئێدله‌ب له‌ باكووری سوریه‌ گوازڕاونه‌ته‌وه‌.