به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، لانیكه‌م ٢٠ پۆلیس له ویلایه‌تی “لۆگێر” هه‌ڵكه‌وتوو له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به هۆی هێرشه خۆكوژییه‌كانی ئه‌فغانستان كوژران.
به وته‌ی وته‌بێژی ویلایه‌تی لۆگێر، چوار هێرشبه‌ری خۆكوژ له‌م هێرشانه‌دا به‌شدار بوون. هێرشه خۆكوژییه‌كان له ویلایه‌تی لۆگێر له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه سه‌عاتێك پێشتر، وته‌بێژی ویلایه‌تی قه‌نده‌هار له ئه‌فغانستان هه‌واڵی كوژرانی لانیكه‌م ٦ پۆلیسی له ئاكامی هێرشی تاڵبان بۆ سه‌ر پۆستێكی بازڕه‌سی له ناوچه‌ی “مێیوهند” راگه‌یاندبوو. له شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستانیش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو، كه‌سێك بریندار بوو.