هێرشی‌ خۆكوژی‌ خوێناوی له‌ به‌غدا

405
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، دوابه‌دوای هێرشی‌ خۆكوژی‌ خوێناوی له‌ دوو ناوچه‌ی شیعه‌نشین له‌ به‌غدا پێته‌ختی عێراق، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ١٢٠ كه‌سیش بریندار بوون.یه‌كه‌مین هێرش بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی تیجاری به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك روویدا كه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێكی پارك كراو، جێسازی كرابوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ١٣ كه‌س كوژران. له‌ ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م كه‌سی هێرشبه‌ر به‌ هاوار كردنی ئه‌وه‌یكه‌ جلیقه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه‌، ده‌ستبه‌جێ خۆی ته‌قانده‌وه‌. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی “ئه‌لوێسبه” روویداوه‌ و بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ كه‌سی دیكه‌. شایانی باسه‌ گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.