هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی مه‌رزی پاكستان و ئه‌فغانستان

231y
به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی پاكستان رایانگه‌یاند، له‌ ئاكامی هێرشی هه‌وایی ئه‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ١٧ كه‌س له‌ ناوچه‌كانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان كوژران.به‌رپرسێكی ئه‌منییه‌تی پاكستان له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌” رایگه‌یاند،‌ ئه‌تباعی ئۆزبه‌كستان و ئه‌فغانستان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ته‌حریكی تاڵبانی پاكستان له‌ نێو كوژراوه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون. ئه‌م هێرشانه‌ دوو رۆژ پاش كوشتنی ٤٥ شیعه‌ی ئیسماعیلی له‌ شاری كه‌راچی پاكستان هاته‌ ئاراوه‌. گروپی داعش و باڵی جۆندوڵای تاڵبان، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م كوشتاره‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.