به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژیمی ئیسڕائیل، چه‌ندین شوێنیان له لێواری غه‌زه‌ی بۆردومان كرد.
به وته‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، ئه‌م هێرشانه له تۆڵه‌ی ئه‌و راكێتانه بووه كه له‌م ناوچه‌وه بۆ ئیسڕائیل هاویژراون. شایانی باسه هێرشی ئاسمانی رژیمی ئیسڕائیل له‌دژی فهلهستینكانی جێگیر له لێواری غه‌زه له حاڵیكدا روویداوه كه له‌م دوایانه‌دا تێكهههڵچوونی توندی نێوان هه‌ر دوو لا قورس‌تر بۆته‌وه. شایانی باسه له خولی تازه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نیوان نیزامییانی رژیمی ئیسڕائیل و خه‌ڵكی فه‌لستین، هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ١٣١ فه‌له‌ستینی و نزیکی ٢١ ئیسڕائیلی كوژراون.