هێرشی ئاسمانی رژیمی سوریه‌ بۆسه‌ر شاری دۆما له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌مێشق

259
به‌ پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌جه‌ریانی بۆمبارانی بازاڕێك له‌لایه‌ن فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی رژیمی سوریه‌ له‌ دۆما له‌ حاشیه‌ی ده‌مێشق، لانیكه‌م ٨٢ كه‌س كه‌ زۆربه‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌ خوێناوییه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ٢٥٠ كه‌سیش بریندار بوون و ژماره‌ی قوربانیانیش هه‌روا له‌ زیاد بوون دایه‌. شاری دۆما له‌ كۆنتڕۆڵی هێزه‌ ئیسلامگه‌رایانی سوریه‌ و له‌ ١٥ كیلومێتری شاری ده‌مێشق دایه‌. ئه‌م راپۆرته‌ جه‌ختی كرده‌وه‌: سه‌ره‌تا ١٠ موشه‌ك له‌م بازاڕه‌ درا و پاش ئه‌وه‌یكه‌ هێزه‌كانی یارمه‌تی و خه‌ڵك بۆ رزگار كردنی قوربانیه‌كان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌ رۆشتن، فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌، ئه‌وانیشیان كرده‌ ئامانج.