هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆسه‌ر سه‌نعا

368
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌ هێرشی‌ قورس بۆسه‌ر شاری سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌ن، ناوچه‌ مه‌سكونیه‌كانی ئه‌م شاره‌یان كرده‌ ئامانج.له‌م هێرشه‌دا ناوچه‌ مه‌سكونییه‌كان و دامه‌زراوه‌ ئاموزشییه‌كان و ناوه‌نده‌ گرنگه‌كان كراونه‌ته‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧٧ كه‌سیش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵنێری “ئه‌لجه‌زیره‌” له‌ راپۆرته‌كانیدا رایگه‌یاندووه‌: ژماره‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ بۆ خاكی یه‌مه‌ن گواستراونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتۆته‌ ١٠ هه‌زار كه‌س. عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ ٩ وڵاتی عه‌ره‌بی به‌ پشتیوانی ئامریكا، له رێكه‌وتی‌ ٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌م وڵاته‌ هه‌ژاره‌ عه‌ره‌بییه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستدان هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی و ‌قه‌یرانی ئینسانی له‌م وڵاته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.