هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ یه‌مه‌ن

452
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر مه‌راسمێكی زه‌ماوه‌ند له‌ یه‌مه‌ن، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه ئاسمانییه‌ كه‌ له‌ ئاواییه‌ك له‌ باشووری رۆژئاوای یه‌مه‌ن روویدا، لانیكه‌م ٢٧ كه‌س له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك منداڵ كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه‌، دوابه‌دوای هێرش و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ناوخۆی یه‌مه‌ن تا ئێستا ٤٥٠٠ كه‌س كوژراون كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نین.