هێرشی ئیسلامگه‌رایان بۆسه‌ر شاری حه‌ڵه‌ب له‌ سوریه‌

64
به‌ پێی راپۆرتی گروپی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، گروپه‌ ئیسلامگه‌راكان له‌ سوریه‌ له‌ جه‌ریانی هێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر شاری “حه‌ڵه‌ب”، عه‌مه‌لیاتێكی تازه‌یان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ ده‌ستپێكردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، گروپه‌ ئیسلامگه‌ركان له‌م‌ هێرشانه‌دا، سه‌دان موشه‌كیان به‌ره‌و ناوچه‌گه‌لێك له‌ حه‌ڵه‌ب هاوێشتووه‌ كه‌ ئه‌م ناوچانه‌ هه‌روا له‌ژێر كونتڕۆڵی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌ دایه‌. له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشانه‌دا، لانیكه‌م ٤ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و زیاتر له‌ ٧٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه،‌ هێرش بۆسه‌ر حه‌ڵه‌ب له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانی‌ تازه‌وه‌ سه‌ربه‌ گروپگه‌لێكی‌ ئیسلامگه‌را به‌ناوی “ئه‌نسارۆلشه‌ریعه‌” روویداوه‌ كه‌ گروپه‌كانی دیكه‌ له‌وانه‌ “جێبهه‌تولنوسره‌، باڵێك له‌ ئه‌لقاعێده‌ی سوریه‌”ی له‌ خۆگرتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →