هێرشی به‌رینی داعش له‌ ئه‌فغانستان

450
كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی كابۆل رایانگه‌یاند كه‌ لایه‌نگرانی گروپی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” له‌ ئه‌فغانستان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێرشی به‌رین له‌دژی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیم له‌ ویلایه‌تی “نه‌نگه‌رهار” ئه‌نجام دراوه‌.كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی جه‌ختیان كردووه‌: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ لایه‌نگرانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێرشی به‌رینیان له‌دژی هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌فغانستان له‌ ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێناوه‌. ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار كه سنووری دوور و درێژی له‌گه‌ڵ پاكستان هه‌یه‌، یه‌كێك له‌ ناوچه‌ ئاڵۆزه‌كانی ئه‌فغانستان به‌ ئه‌ژمار دێت. رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا كه‌ رۆژی جومعه‌ی رابردوو ٢٥ی مانگی سپتامبر بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ نفوزی به‌رینی گروپی “داعش” له‌ ئه‌فغانستان هوشداری دا. هه‌وره‌ها له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا له‌ ئه‌فغانستان، سه‌عات ٣ی به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ كه‌سانی نه‌ناسراو له‌ چه‌ند لاوه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری “قوندوز” له‌ باكووری ئه‌م وڵاته‌. شایانی باسه‌ گروپی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشیه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشڕه‌وی ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.