له درێژه‌ی هێرشی بێ پسانهوهكانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردوستان و قورسبوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م شارانه دهرژێنهسهر شه‌قام و له دژی هێرشی ئه‌رته‌ش هه‌روه‌ها ئیعتیراز و خۆراگریی ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای قورسبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆڕاگریی سه‌رسختانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و پۆلیسی توركییه، ماڵ و حاڵی خه‌ڵك له شاره‌كانی سوور هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای دیاربه‌كریان بۆردومان و تۆپباران كرد و ئاگریان تێبه‌ردا. هێرشه بێ پسانهوهكانی ئه‌رته‌شی توركییه به‌ری بهوهگرتووه كه خه‌ڵك ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه كه ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه به ته‌واوی هێزه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كوردوستان و به‌تایبه‌ت شاری سوور، له‌گه‌ڵ خۆڕاگریی به‌ربڵاوی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.لاوان به به‌ربه‌ست سازكردن له به‌رامبه‌ر تانكه‌كانی توركییه، پێش به هاتنیان بۆ ناو شار ده‌گرن. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌یه‌مین رۆژی راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامیی له شاری “كه‌ربۆران”، خه‌ڵكی ئه‌م شاره رێپێوانی به‌ربڵاویان سازداوه. له لایه‌كی دیكه و دوابه‌دوای قورسبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی پۆلیسی توركییه له شاره‌كانی سلۆپی و جه‌زیره له پارێزگای شیرناخ، ٣ كهسس دیكه‌ی مه‌ده‌نیی،گیانیان له ده‌ستداوه. هاوكات سه‌دان ناڕازی له پارێزگای “باتمان” یان”ئه‌لیح” له‌دژی هێرش و په‌لاماری سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه، خۆپیشاندانیان كردووه، و به‌گژ پۆلیسی دژه ئاژاوه‌دا چوونه‌وه.