به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، هێزه‌كانی گروپی شیعه‌ی حه‌وسی و هاوپه‌یمانه‌كانیان، عه‌مه‌لیاتێكی تازه‌یان بۆ كونتڕۆڵی به‌نده‌ر عه‌ده‌ن له باشووری یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه.دوابه‌دوای درێژه‌ی پیشڕه‌وی حهوسییهكان له ناوه‌ندی عه‌ده‌ن كه پێشتر له كونتڕۆڵی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت دا بوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه مه‌حه‌لییه‌كانی لایه‌نگری “عه‌بدڕه‌به مه‌نسوور هادی” ده‌رگیر بوون. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمان به رێبه‌ری عه‌ره‌بستان، چه‌ندین جار بنكه و باره‌گای حهوسیهكانیان له باكووری یه‌مه‌ن بۆمباران كردووه. شایانی باسه، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له شاری عه‌ده‌ن بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خراپتر بێت و به وته‌ی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، خه‌ڵكی ئه‌م شاره له باروۆخێكی قه‌یراناویدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.