هێرشی تاڵیبان بۆسه‌ر پایه‌گای هه‌وایی ئه‌رته‌شی پاكستان

407
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، چه‌كدارانی گروپی تاڵیبان هێرشیان كرده‌ سه‌ر پایه‌گایه‌كی هێزی هه‌وایی پاكستان له‌ نزیك شاری “پیشاوه‌ر”.كاربه‌ده‌ستانی ره‌سمی پاكستان ده‌ڵێن: له‌ ئاكامی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا‌ ٢ كه‌س له‌ پێرسۆنلی ئه‌منیه‌تی و ٤ كه‌س له‌ هێرشبه‌ران گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو، هێزه‌كانی تاڵیبان هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی نیزامی ئه‌م شاره‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.