هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر ئوتوبوسێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سومالی

102y
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ناوچه‌ی نیوه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری “پۆنتله‌ند” له‌ باكوری رۆژئاوای سومالی، لانیكه‌م ٦ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ بریندار بوون.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر، گروپی ئیسلامگه‌رای “ئه‌لشه‌باب” له‌م هێرشه‌دا ده‌ستی بووبێت. له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا “ئه‌لشه‌باب”، هێرشه‌كانی خۆی له‌دژی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سومالی ده‌ستپێكردووه‌. شایانی باسه‌، پۆنتله‌ند له‌ ساڵی ١٩٩٨ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆی راگه‌یاندووه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ زۆرێك له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ٢٠ ساڵی رابردوو له‌ سومالی، به‌دوور بووه‌. به‌م حاڵه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌، پایه‌گای سه‌ره‌كی چه‌ته‌ ده‌ریاییه‌كان بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →