هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ كێنیا

86
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز” رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ دوابه‌دوای هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆسه‌ر كرێكارانی مه‌عده‌نێك له‌ كێنیا هه‌ڵكه‌وتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئافریقا، لانیكه‌م ١٤ كرێكار كوژران و زیاتر له‌ ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.ئه‌م هێرشه‌ كاتێك روویدا كه‌ كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له‌ شاری سنووری “ماندرا” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی كێنیا له‌ حاڵی پشوودان بوون. تا ئێستا هیچ كه‌س به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام پێی ئه‌وه‌یكه‌‌ گروپی ئیسلامگه‌رای “ئه‌لشه‌باب” له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوودا، هێرشگه‌لێكی هاوشێوه‌ی جیاجیای ئه‌نجام داوه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هێرشه‌ خوێناویه‌ش له‌ لایه‌ن گروپی ئه‌لشه‌بابه‌وه‌ روویدابێت. ئه‌م گروپه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوویش، هێرشی كرده‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌ن و ٣٦ كه‌سی قه‌تڵ عام كرد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →