هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر موسافیرانی دوو ئۆتوبوس له‌ پاكستان

313y
“بی بی سی” له‌سه‌رزاری به‌رپرسانی وڵاتی پاكستان رایگه‌یاند، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌ ئۆستانی “به‌لوچستان”ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر دوو ئۆتوبوس، ١٩ موسافیریان كوشت.
دوانیۆه‌ڕوی رۆژی جومعه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، چه‌كدارانی نه‌ناسراو به‌ هێرش بۆسه‌ر دوو ئۆتوبوس كه‌ به‌ره‌و شاری “كه‌راچی” ده‌چوون، ژماره‌یه‌ك له‌ موسافیرانیان كوشت و ٢٠ كه‌سی دیكه‌شان رفاند. هێشتا هیچ گروپێك به‌رپرساریه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.