هێرشی خوێناوی داعش بۆسه‌ر مێسر

55
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، له‌ ئاكامی هێرشی خوێناوی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، بۆسه‌ر پاسگاكانی پۆلیس له‌ ئۆستانی “سینا” له‌ مێسر، لانیكه‌م ٣٥ كه‌س كوژران.له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا،‌ لانیكه‌م ٢٢ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی داعش كوژران. هێزه‌كانی هه‌وایی مێسر بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هێزانه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌ حاڵی شه‌ڕدان، چه‌ندین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ریان به‌ره‌و ئه‌م ناوچه‌یه‌ ناردووه‌. شایانی باسه‌، له ماوه‌ی‌ دوو ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا، لانیكه‌م ٦٠٠ پۆلیس و سه‌ربازی مێسری له جه‌ریانی‌ تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ گروپه‌ ئیسلامگه‌راكاندا، له‌ نیمچه‌ دووڕه‌گه‌ی سینا كوژراون.