هێرشی خوێناوی له‌ میسر

16y
له‌ جه‌ریانی رووداوی چه‌ند هێرشی خۆكوژی له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی گروپی داعش بۆسه‌ر ئیستێكی بازره‌سی له‌ باكوری سه‌حرای “سینا”، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.ئه‌م هێرشه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ نزیك گوزه‌رگای “ره‌فه‌ح” هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ رێگای په‌یوه‌ندی نێوان غه‌زه‌ و وڵاتی میسره‌. له‌م هێرشه‌ و تێكهه‌ڵچونه‌دا لانیكه‌م ١٢ كه‌س كوژران و ٢٠ كه‌سیش بریندار بوون. گروپی ناسراو به‌ “ئۆستانی سینا” له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی گروپی داعش، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.