هێرشی خوێناوی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌

105
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌ بۆسه‌ر شاری “ئه‌لباب” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكووری ئۆستانی حه‌ڵه‌ب، لانیكه‌م ٢٨ كه‌س كوژراون.”رۆیتێرز”، له‌سه‌ر زاری گروپی چاودێر له‌سه‌ر مافی مرۆڤی سوریه رایگه‌یاند: زیاتر له‌ ١٩ كه‌س له قوربانیانی كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون. له‌م هێرشه‌دا فرۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌ بۆشكه‌گه‌لێكی پڕ له‌ مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نییان رژاندۆته‌ سه‌ر ئه‌م شاره‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ بۆمبگه‌لی بۆشكه‌یی له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌، به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی به‌رین بۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ شاری ئه‌لباب دوو مانگ له‌وه‌پێشیش به‌ره‌وڕووی هێرشی ئاسمانی بۆوه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٧٠ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.