هێرشی خوێناوی گرووپە ئیسلامییەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە بورکینافاسۆ

رۆژی شەممە 15ی مانگی جۆزەردان، گرووپە ئیسلامییەکان لە باکوری وڵاتی بورکینافاسۆ لانی کەم 114 کەسی مەدەنیان  قەتل و عام کرد.

لە ساڵی 2015وە هێرشەکانی گرووپە ئیسلامیەکان لە وڵاتی بورکینافاسۆ زیاتر پەرەی سەندووە و بە تایبەت لە باکوری ئەو وڵاتە بە سەدان کەس بوون بە قوربانی ئەم هێرشانەوەلە ئاکامی نائەمن کردن و هێرشە بەردەوامەکانی ئەم گرووپانە لەو ماوەیە دا، زیاد لە 1400 کەس کوژراون و یەک میلیۆنیش ئاوارە و دەربەدەر بوون.