هێرشی خوێناوی گروپی ئه‌لشه‌باب له‌ سومالی

386t

به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، له‌ ئاكامی هێرشی گروپی ئیسلامگه‌رای “ئه‌لشه‌باب” بۆسه‌ر‌ هۆتێلێك له‌ “موگادیشۆ”، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س له‌وانه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سومالی كوژران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سومالی له‌م هۆتێله‌، هێرشبه‌ران به‌ چه‌ند ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژكراو هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ریان. له‌م هێرشه‌دا سه‌ره‌ڕای جێگری سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌، نوێنه‌رێكی پارلمان و جێگری شاره‌داریی “موگادیشۆ”ش كوژران.