هێرشی خۆكووژی له‌ ئه‌فغانستان

199y
به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ ویلایه‌تی “قه‌نده‌هار”ی ئه‌فغانستان، دوابه‌دوای هێرشی خۆكووژی گروپێك بۆسه‌ر قه‌رارگایه‌كی ئه‌منییه‌تی میللی، سێ مه‌ئمووری ئه‌منییه‌تی و چوار هێرشبه‌ر كوژران.
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ئه‌م هێرشه‌ ساعه‌ت ٦ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ كاتی مه‌حه‌للی له‌ ناوچه‌ی “شوور ئه‌ندام”ی ویلایه‌تی قه‌نده‌هار ده‌ستیپێكرد و پاش ٣٠ ده‌قیقه‌، به‌ كووشتنی ته‌واوی هێرشبه‌ران كۆتایی پێهات. سه‌ره‌تا هێرشبه‌رێكی خۆكووژ ئۆتۆمۆبیلێكی پڕ له‌ مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای وروودی واحیدی كاردانه‌وه‌ی سه‌ریعی ئیداره‌ی ئه‌منییه‌تی میللی، ته‌قانده‌وه‌ و دوابه‌دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌نگی ته‌قه‌ی گولله‌ بیسترا.