هێرشی خۆكوژی بۆسه‌ر كارخانه‌یه‌ك له‌ فه‌رانسه‌

30
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی جومعه‌ ٥ی مانگی پوشپه‌ڕ، به‌ هۆی هێرشێكی خۆكوژی له‌ كارخانه‌یه‌كی گازی سه‌نعه‌تی سه‌ربه‌ ئامریكا، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌رانسه‌، كه‌سێك كوژرا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن دوو هێرشبه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ ئوتۆمبیل چوونه‌ نێو ئه‌م كارخانه‌یه‌، ئه‌نجام درا. كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس رایانگه‌یاندووه‌: سه‌ری بڕاوی كه‌سێك به‌ نه‌رده‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌وه‌ هه‌ڵوه‌سترابوو كه‌ ده‌وترێت له‌ كاركونانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ نه‌بووه‌. شایانی باسه‌، یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و دانی به‌وه‌دانا كه‌ سه‌ربه‌ گروپی “داعش”ه‌.