هێرشی خۆكوژی بۆسه‌ر پارلمانی ئه‌فغانستان

13
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی پوشپه‌ڕ، هێرشی كه‌سانێكی خۆكوژ بۆسه‌ر ساختمانی پاڕلمانی ئه‌فغانستان، كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆیی وڵاتی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: ” سه‌ره‌تا یه‌كێك له‌م خۆكوژانه‌، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی له‌ پاڵ ساختمانی پارلمانی ئه‌فغانستان ته‌قانده‌وه‌ و دواتر ژماره‌یه‌ك له‌م هێرشبه‌رانه‌ ته‌قه‌یان له‌م ساختمانه‌ كرد. ئه‌م هێرشه‌ خۆكوژییه‌ كه‌ نزیكه‌ی سێ سه‌عات درێژه‌ی هه‌بوو، هیچ كام له نوێنه‌رانی مه‌جلیس بریندار نه‌بوون، به‌ڵام ژنێك و مندالێك گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه‌، ژماره‌یه‌ك منداڵ بریندار بوون.” شایانی باسه‌، گروپی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستوو گرتووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →