به پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، پاش هێرشی خۆكوژی بۆسه‌ر ئوتوبوسێكی هه‌ڵگری كارمه‌ندانی دادستانی كابۆل، سێ كه‌س كوژران و ١٦ كه‌سیش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م راپۆرته، دوانێورۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه له جاده‌ی “دارولئه‌مان”ی كابۆل، پیاوێك كه كه‌مه‌ربه‌ندی ته‌قینه‌وه‌ی له‌به‌ردابوو، هێرشی كرده‌سه‌ر ئوتوبوسی دادستانی كابۆل. ده‌وترێت، گروپی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌مه دووهه‌مین هێرش بۆسه‌ر كارمه‌ندانی دادستانی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دایه. دووشه‌ممه‌ی رابردوویش كارمه‌ندانی دادستانی ئه‌فغانستان، هه‌ر له‌م شوێنه‌دا بوونه ئامانجی خۆكوژییه‌كی دیكه كه به‌هۆیه‌وه، كارمه‌ندێكی ئه‌م ئیداره و شۆفێری ئوتومبیله‌كه كوژرا و ١٨ كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.