هێرشی خۆكوژی له‌ نیجرییه‌

167
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رووداوی هێرشی خۆكوژی له‌ بازاڕێك له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی “نیجرییه‌”، ده‌یان كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كچێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی برده‌ نێو جه‌معیه‌تێك كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ نێو بازاڕ له‌ وێستگه‌یه‌كی بازڕه‌سی وه‌ستابوون. له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا لانیكه‌م ١٦ كه‌س كوژران و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌، گروپی ئیسلامگه‌رای بۆكوحه‌رام له‌ نیجرییه‌ كه‌ هۆكاری ئه‌م رووداوه‌ بوو، كچان و ژنان ناچار ده‌كات كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌ن.