هێرشی خۆیناوی بوكوحه‌رام بۆسه‌ر ئاواییه‌كانی نیجریه‌

770
له‌ دوای هێرشه خۆیناوییه‌‌كانی تاقمی ئیسلامگه‌رای “بووكوحه‌رام” بۆسه‌ر سێ ئاوایی له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی نیجریه‌، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س كوژران.
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌” له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ دوای كوشتتاری خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانه‌، ماڵه‌كانیانیش ئاگر تێبه‌ردا. ئه‌م ئاواییانه‌ پێشووتریش كه‌وتبوونه‌ به‌ر ئه‌م گروپه‌. شایانی باسه‌ ئیسلامگه‌رانیانی بۆكوحه‌رام رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوویش به‌ هێرش بۆ سه‌ر ئاوایی “كامویا” لانیكه‌م ١٤ كه‌سیان كوشت.