هێرشی راكێتی بۆسه‌ر كه‌مپی سازمانی موجاهیدین له‌ عێراق

586
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هۆی به‌رخوردی چه‌ندین راكێت بۆسه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئه‌ندامانی سازمانی موجاهێدینی خه‌لقی ئێران له‌ عێراق، زیاتر له‌ ٢٠ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق هاویشتنی ١٥ راكێت بۆسه‌ر كه‌مپی “لیبرتی” و كوژرانی ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتووانی ئورودوگایان ته‌ئید كردووه‌. سازمانی موجاهێدینی خه‌لقی ئێران به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین راگه‌یاندن، ناونیشانی ژماره‌یه‌ك له‌ كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌. له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ به‌ هاویشتنی ٨٠ موشه‌ك بۆسه‌ر لیبرتی و ده‌وروبه‌ری ئاماژه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢ی زایینیه‌وه‌ دوابه‌دوای داخستنی ئوردوگای ئه‌شره‌ف، سازمانی موجاهێدینی خه‌لق و ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتن كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌م سازمانه‌ له‌ ئوردوگای ئه‌شره‌فه‌وه‌ بۆ ئورودوگای لیبرتی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بگوازنه‌وه‌.