هێرشی سه‌دان گوندنشین بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی پۆلیس له‌ چین

4
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، سه‌دان خه‌ڵكی ناڕازیی له‌ ئاواییه‌كی وڵاتی چین، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حوكمی ناعادڵانه‌ له‌دژی په‌روه‌نده‌ی كوژرانی ژنێكی لاو، هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوه‌ندنێكی پۆلیس و رێگاكانیان مه‌سدود كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ژنه‌ ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌ ئاواییه‌ك له‌ ئۆستانی “هۆن ئان” به‌ ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی مه‌سمووم كرا و دواتر كوژرا. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌، هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراویان مه‌سمووم بوونی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ مه‌وادی ئافه‌تكوژ راگه‌یاند و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.