هێرشی فڕۆكه‌كانی كانادا له‌ سوریه‌

51y
فڕۆكه‌كانی كانادا به‌ هێرش بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ شاری “ره‌قه‌” بۆ یه‌كه‌م جار له جه‌ریانی‌ عه‌مه‌لیاتی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش له‌ سوریه‌ به‌شداری كرد.وه‌زیری به‌رگری كانادا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، رایگه‌یاند كه‌ له‌ دوایین هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی بنكه‌ و باره‌گای “داعش” له‌ سوریه‌، دوو فڕۆكه‌ی “ئێف ١٨”ی كانادایش به‌شدار بوون. شایانی باسه‌، پارلمانی كانادا له‌ رێكه‌وتی ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌ په‌رسه‌ندنی هێرشی فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ سوریه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →