هێرشی كه‌سانی چه‌كدار بۆسه‌ر سه‌فاره‌تی تونێس له‌ لیبی

69
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، گروپێك له‌ كه‌سانی چه‌كدار به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر سه‌فاره‌تی تونێس له‌ “ترابلۆس” پێته‌ختی لیبی، ١٠ كارمه‌ندیان به‌ بارمته‌ گرت.
سه‌فاره‌تی تونێس ئه‌م هێرشه‌ی به‌ ته‌هاجۆمێكی تووند بۆسه‌ر حاكمیه‌تی میللی تونێس و پێشێل كردنی به‌رچاوی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناولێبرد‌. تونێس یه‌كێك له‌و‌ وڵاتانه‌یه‌‌ كه‌ هه‌روا له‌ ترابلۆس سه‌فاره‌تخانه‌ی هه‌یه‌.