هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بۆسه‌ر ساڵۆنه‌كانی زیندانی ئێوین

270
له‌ درێژه‌ی هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بۆسه‌ر ساڵۆن و به‌نده‌كانی زیندانی ئێوین، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، گاردی تایبه‌تی زیندان جارێكی دیكه‌ به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر ساڵۆنی ١١ی زیندان، زیندانیانی بێ دیفاعیان دایه‌ به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار. به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی پشتیوانی له‌ شاهرۆخ زه‌مانی”، له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا چه‌ندین زیندانی، به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا، هێزه‌كانی گاردی ویژه‌ی زیندانی ئێوین، چه‌ندین جاری به‌رده‌وام هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌ند و ساڵۆنه‌كانی ئه‌م زیندانه‌ و زیندانیانیان ئه‌زیه‌ت و ئازار داوه‌. شایانی باسه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕیش، هێزه‌كانی گاردی ویژه‌، چه‌ندین جار هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌نده‌كانی ٧ و ٨ی ئه‌م زیندانه‌ و زیندانیانیان ئه‌زیه‌ت و ئازار دا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →