هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بۆسه‌ر كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری میان ئاب ی شوش

591
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیم هێرشیان كرده‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری “میان ئاب”ی شوش و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان دان.له‌جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا، مه‌ئمورانی رژیم ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییانیان بریندار و چه‌ندین كرێكاریشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌م هێرشه‌ له‌‌كاتێكدا روویدا كه‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری میان ئاب له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری میان ئابی شوش سه‌ربه‌ نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌یه‌.