هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بۆسه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك له‌ نه‌غه‌ده‌

645
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ نه‌غه‌ده‌ به‌ بیانووی هه‌بوونی چه‌كوچۆڵ، هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی كه‌سێك به‌ ناوی “كاوه‌ ئیبراهیمی”.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم به‌ بیانووی هه‌بوونی چه‌كوچۆڵ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی “كاوه‌ ئیبراهیمی” و ویستیان ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام ناوبراو له‌ ماڵ نه‌بوو. به‌م بۆنه‌وه‌ باوكی ناوبراو به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و دواتر به‌ وه‌سیقه‌ ئازادیان كرد. هه‌روه‌ها له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هه‌ر له‌م رۆژه‌دا هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “گه‌رگوڵی خواروو” سه‌ر به‌ شاری نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوی لوقمان بالێكی” ٣٢ ساڵ ته‌مه‌ن و دوكاندار، به‌ هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.