هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بۆسه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌ندیمشك

864
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “شاپوور رشنۆ” له‌ “ئه‌ندیمشك”ی خوزستان و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ئاكامی هێرشی مه‌ئموورانی رژیم بۆسه‌ر ماڵی شاپوور ر‌شنۆ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی و پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و خۆف، هاوسه‌ری ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌ كه‌ باردار بوو، منداڵه‌كه‌ی له‌بار چوو.