هێرشی مه‌ئموورانی رژیم بۆسه‌ر به‌ندی ٤ی زیندانی ره‌جایی شار

421
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، هێزه‌ ئه‌منیه‌ته‌كانی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌ هێرش بۆسه‌ر به‌ندی ٤ی ئه‌م زیندانه‌، زیندانیانی بێدفاعیان دایه‌ به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌ئموورانی رژیم به‌ ناردنی ئیجباری زیندانیان بۆ هه‌واخۆری زیندان، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. له‌م پشكنین و تاوتوێ كردنه‌، مه‌ئموورانی رژیم ته‌نانه‌ت كه‌لوپه‌لێك كه‌ فروشگای زیندان به‌ زیندانییه‌كانی داوه‌، له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. پێویسته‌ بوترێت كه‌ به‌ندی ٤ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج تایبه‌ته‌ به‌ زیندانیانی عه‌قیده‌تی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →