به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كاروانێكی ئێرانی كه به‌نیاز بوون له عێراقه‌وه به‌ره‌و ئێران بچن، كه‌وتنه كه‌مینی هێزه‌كانی سپا و ئه‌رته‌شی رژیم.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، سه‌عات ٥ی دوانیوڕۆ، كاروانێكی ئێرانی كه به‌نیاز بوون له عێراقه‌وه به‌ره‌و ئێران بچنه‌وه، كه‌وتنه كه‌مینی هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی رژیم و نزیكه‌ی ٧٠ باری ئه‌م كاسبكارانه له‌گه‌ڵ حه‌یوانه بارهه‌ڵگره‌كانیان، زه‌وت كرا و ژماره‌یه‌ك له ئهسبهكانیشان كوژران. بایه‌خی باری ئه‌م كاسبكارانه، ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن بووه. هه‌روه‌ها له جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا سه‌ربازێك و دهرجهدارێكی رژیم، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوون.