هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داریی بۆسه‌ر دوكاندارانی شاری سنه‌

30
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مه‌ئموورانی شاره‌داریی، هێزه‌كانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ شاری سنه‌، هێرشیان كرده‌سه‌ر دوكاندارنی ناوچه‌ی “به‌هاران”ی ئه‌م شاره‌ و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌وانیان تاڵان كرد.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی پوشپه‌ڕ، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ مه‌ئموورانی سه‌دی مه‌عبه‌ری شاره‌داریی سنه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزكانی‌ ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم،‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ چوار ئۆتۆمبیلی سایپا هێرشیان كرده‌سه‌ر دوكاندارانی گه‌ڕه‌كی یه‌ك ١٧ی ناوچه‌ی به‌هاران. مه‌ئمووران به‌ بیانووی سه‌دی مه‌عبه‌ر رژانه‌ نێو دوكانه‌كان و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان تاڵان كرد. دوكاندرانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ پاش ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ مه‌ئمووران ده‌رگیر بوون. هێزه‌كانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم بۆ ترساندنی خه‌ڵك، ده‌ستیاندایه‌ فیلمبه‌رداری له‌ ناڕازییان. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌‌ دواتر له‌به‌رده‌م شاره‌داریی رژیم، خۆپیشاندانێكیان وه‌ڕێخست و شاره‌داریان ناچار كرد كه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ داوای لێبوردن بكات. شاره‌دار به‌ڵێنی دا كه‌ سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لی تاڵانكراو تا رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پوشپه‌ڕ به‌ دوكانداران ته‌حویل بداته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →