به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، له جه‌ریانی هێرشی رهگهزپهرهستێك بۆسه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك له شاری “ترۆلێهتان” له رۆژئاوای سوئێد، چوار موعه‌لیم و خوێندكاری ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه كوژران و بریندار بوون.
یه‌كێك له كوژراوه‌كانی ئه‌م رووداوه موعه‌لیمێك و ئه‌وی تر خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه بوو. هه‌روه‌ها له‌م رووداوه‌دا خوێندكار و كارمه‌ندێكی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه بریندار بوون كه بارودۆخی جه‌سته‌یی یه‌كێكیان خراپ راگه‌یه‌ندراوه. هێرشبه‌ره‌كه‌ش به زه‌بری گولله‌ی هێزه‌كانی پۆلیس كوژرا. ئه‌م جه‌نایه‌ته له لایه‌ن خه‌ڵكی سۆئێده‌وه به توندی مه‌حكوم كرا. شایانی باسه كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا دوابه‌دوای رۆشتنی به‌لێشاوی په‌ناخوازان بۆ ئه‌م وڵاته، ساختمانگهلێك كه بڕیاربوو په‌ناخوازانی تێدا نیشته‌جێ بكرێن، ئاگرتێبهردران.