هێرشی موشەکی “حوسییەکان” بۆ سەر شاری “مەئرەب” لە یەمەن

رۆژی شەممە 15ی مانگی جۆزەردان، لە ئاکامی وێکەوتنی موشەکێکی “بالستیکی” حوسییەکان بە پۆمپێکی بێنزین لە شاری مەئرەبی یەمەن لانی کەم 17 کەس گیانیان لە دەست دا.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە ئەگەری چوونە سەرێی ژوماری قوربانییەکان دەکەن و رایانگەیاندووە لە ناو کوژراوەکاندا پێنج منداڵ هەنهێرشەکانی حوسییەکان بۆ بەدەستەوە گرتنی ئوستانی مەئارب لە کاتێک دایە کە پێشتر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هوشداری دا بوو کە ئەم ئۆپێڕاسیۆنانە گیانی بە میلیۆن کەس ئەخاتە مەترسییوەلە ماوەی شەش ساڵی رابرددوە تا ئێستا لانی کەم 130 هەزار کەس کوژراون و بە دەیان هەزار مندالیش لە برسانە گیانیان لە دەست داوە.