هێرشی مووشەکی بە تەئسیساتی نەوتی باکووری سوورییە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە 16ی ڕەشەممە، لە ئاکامی هێرشی مووشەکی بە تەئسیساتی نەوتی لە باکووری سوورییە کە لە ژێر کۆنترۆلی تورکییە دایە، چوار کەس کوژران.

مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە وێدەچی هێرشەکە لە لایەن ڕووسییە و هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە کرابێت و ئامانجیان لەو هێرشە نانەوەی کێشە بۆ تەجارەتی نەوتی گرووپەکانی نزیک بە تورکییە بووبێلە گرتە ویدئویەک کە لە مێدیا کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاو بووتەوە، دەنگی تەقینەوە و سوتانی تانکێرە نەوتییەکان دەبینرێتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریتی هێرشەکەی نەگرتووتە ئەستۆ و دەوڵەتی تورکییەش هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.