هێزه نیزامییه‌كانی رژیم به هێرشكردنه سه‌ر چاودێرانی ژینگه‌پارێزی ناڕازی له پاركی میللی خۆجهیر له تاران، سه‌ركوتیان ده‌كات.
هێزه نیزامییه‌كانی رژیم له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هه‌وڵیان داوه تا چه‌ند به‌شێك له پاركی میللی “خۆجهیر” له ئۆستانی تاران داگیر بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆراگری و ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزان به‌ره‌وڕوو بوون. به پێی راپورته‌كان، له ئه‌نجامی هێرشی مه‌ئمورانی رژیم ژماره‌یه‌ك له ژینگه‌پارێزان بریندار بوون. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش شیركه‌تی كۆنترۆڵی كه‌یفی پیسبوونی هه‌وای تاران له راپورتێكدا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌ی خۆجهیر و (سۆرخهحهسار)ی تاران ساختوساز ئه‌نجام بدرێت، ئالایهندهكانی هه‌وا ده‌گه‌ڕنه‌وه ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار و تاران له‌ناوده‌چێت.