هێرشی نێونازییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌مپی په‌ناخوازان له‌ ئاڵمان

437t

به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، سه‌دان نێونازی و دژه‌ خارجی ئه‌ندامی “پێگیدا” هه‌وڵیان دا تا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر كه‌مپی په‌ناخوازان له‌ شاری “دێرسدێن”ی ئاڵمان”.به‌ وته‌ی پۆلیسی شاری دێرسدێن، لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی ئوروپاییه‌ نیشتمان په‌ره‌سته‌كانی دژی ئیسلامی بوونی رۆژئاوا ناسراو به‌ “پێگیدا” له‌ مه‌یدانی “نۆی ماركێت”ی شاری دێرسدێن له‌دژی په‌ناخوازان و كۆچبه‌ران دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌وانه‌ ١٠٠ كه‌س له‌ نێونازییه‌كان به‌ره‌و مه‌یدانی “ته‌ئاتر” وه‌رێكه‌وتن تا له‌وێ له‌دژی دانانی كه‌مپی په‌نابه‌رایه‌تی خۆپیشاندان وه‌ڕێبخه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستیان دایه‌ هاویشتنی مه‌وادی ئاته‌ش زا و شیشه‌ی خاڵی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →